Samstag, 24. November 2007

دڵێك كه تێناگات




دڵێك كه تێناگات





خه نجه ری دەستت هه نجن هه نجن ئه كا ئه ودڵه م كه تاناگات
چی یه ویستت چی یه ئه وئاواته ی كه مه یلت به دەستی ناگات

حه شارە مرازی دڵ ودەمت چاوەكانیشت په ری ئاسا ئه نۆڕن
هه تاكه ی ئه م هه موو ویسته په ردەی سه رڕاستی لانابات

چۆن تێبگه م كه من تێناگه م ویست باوەشمه یاخودبۆنی گیانم
ئه وكارەی تۆ به منی ئه كه ی كه س به كه سی قه ت ناكات

موتیع وگوێڕایه ڵی تۆمه ئه من گه ر به رەو گوڵ بێ یامردن
من به دڵێكی مناڵانه وە ئه ڵێم كه س شێوەی وەك تۆ له گوڵ ناكات

خانمی ڕووسوورهه روەكو گۆنای تۆ سورە گیان و دڵی من
میحنه ته كه پێم ناڵێی له به رچی دەنگ و كه لاممان به یه ك ناگات

ڕەقیبی یابێ دڵ یا له سیننه تدا به ڕەش نوسراوە ناو وڕوخسارم
كزەنوزەی مۆمی شه وانم بۆچی دەمت فو له و تاقه مۆمه ش ئه كات

بێرەلام بڵێ بابانی ئه فسانه یه بیرو بڕوات یابڵێ به ڵێ وایه كه لامت
تاهیچ نه بێ به س بۆ تاقه جارێ من له خۆم وئه م دڵه له تۆ تێبگات

نازانم شیرینه شه كری ئه نواعی گوزارشتت یا تاڵه وەك ژەهری مار
یا له تام خۆشیشدا هه ناری به هه شت و ناسكی ئه شعاری بابانیشی پێ ناگات

كه من وابه م حاڵه تیا ماوم غه ریب نه بێ له لات چونكه حاڵی نابم
چی بكه م له باخێ كه نه زانم داری حه زم نه گوڵ نه چرۆی تییا ناكات

یاتۆڕەقی میسلی به رد یاخود من ناسك وهه وری وەكو شیعری بابانی
یاشێتم ئه من یاخود تاقه ڕۆح كه چه ندهه وڵ ئه دات ولێشت تێناگات

بیخه دەستم ڕاستی ودروستی بیروبڕوات شایه نی تێگه یستنم قوربان
ئه هه مووترسه له بێ تۆی واخه ریكه هه تا هه تایه له ناوم ببات

چارەسازی من له كن تۆیه گه رخه وی سه ربه ردبێ یان ناوباوەشی تۆ
من ڕازیمه بێ گومان به ژینی عه ننابی یا به ژینی بێ مه ئوات

دولبه ری ئه م نا من هه ر به دولبه ر ئه تبینم ئه زانم ئه مه شێتانه یه
بۆیه من كاتێ كه ئه ت بینم خودا تۆبڵێی ڕۆژێ دابێ ئه م دڵه تێبگات

Mittwoch, 21. November 2007

ئازاری عه شق





ئازاری عه شق

موئلیمی دەستی تیری كه وانی ئه وجووته ئه برۆیه ێ تۆمه
دڵم له عه زرەت په ستاوی زوڵمت عه بدی ووڵاتی ڕۆمه

من خۆبه دەست خۆم نی یه بڕیاری عه شقت من داگیركراوم
سه ربازێكی خاكی خۆمم به عه شقی تۆ یه كجارە دۆڕاوم

قوربان منی كڵۆڵ خوێنی گیانم هه موو به دامێنی به رگته وە
په روانه یه حاڵم كه من ئاوا دێوانه به دەوری ئاگرتائه خولێمه وە

شوعله یه دڵم گڕی كڵپه ی دۆزەخ ئابرووئه با كاتێ دێ بڵێسه ی
ساردە به ڵام ئه مما به میسلی سه هۆڵی زستانه وەرزی هه ناسه ی

خوداگه واهی حاڵم یاخوا كه س حاڵی نه بێ به حاڵم هێندە بێ حاڵم
ڕۆژێ فوغان ڕۆژی مه فتون، ڕۆژێ دیوە خانێكی چۆڵ وبه تاڵم

كه تۆش ڕەقیبی بۆحاڵی من منیش شه عبی داماوی سته م دیده
بارگیری باری عه شقی تۆم بۆیه وامن ژینم ژیانی ڕەشی عه بیدە

ئه یوبی عه سرم كه من سڕڕم، كه ئارامم بێ ئه ندازە و بێ سنورە
بڕوانه توخواتاقه جارێ لێم كه چه ند خوێنم تێرە چه نێ سووره

بۆت له پێناوت ئه گریم ئه سوتێم بۆن كڕوزم ئه گاته عه رشی عه زیم
ئه م هه موو غه درە ی كه تۆ لێمی ئه كه ی واته واوی جه رگی بڕیم

بپرسه جارێ حاڵێ بابانی خۆشحاڵ ئه بم ئه شنێمه وە گوڵ ئه گرم
پۆتاقه پرسێكت وازارەترەك ئه بم گه شكه ئه گرم واخه ریكه بمرم

بۆچی ‌‌نی یه ویستت به زانینی حاڵی زارم ،پێت خۆشه ژینی بێ مه ئوام
شاخێكی بێداری ڕووتم له گه ڵ خاكا ڕێكم ،مه ڵێ بۆ ،چونكه بێ تۆ ڕووخام

Dienstag, 20. November 2007

ووتارێك بۆتۆ


ووتارێك بۆتۆ




من وەكو ئه ندامێكی جه سته تم كه ئازارێكت هه بوومه حاڵه خه وتنم
له بۆت ته بعی شه مع ئه توێمه وە، به بێ تۆله بۆمن زۆر چاترە مردنم

كاتێ ئه ڕوانی له چاوم به دڵیش پێت خۆشه بڵێی بزانی چیم له دڵدایه
خۆمن هه رئه ڵێم ئه تۆم ناوێ،خۆشم نازانم له چیمه كاری درۆكردنم

كه ئه ت بینم هه ناسه م لێ ئه بڕێ دڵ شێتانه لێ ئه دا عارەق ئه كاسه راپام
هه روەكو پیاوێكی پیر وردوهێواشه هه نگاوو ڕۆشتن وڕێ كردنم

خانم هێندە ڕوانیوم له باڵات تاكو ئه زانم چه ندە گوڵ له جۆری تۆ هه ن
كاتێكیش ئه دوێی له گه ڵم خه ریكه دەبمه هه ڵم ،هێنده عاشقت وشه رمنم

ئه ترسم له شه رما بڵێم كوامن تالبێ تۆم تۆش وابزانی ڕاست ئه كه م
دوبارە ببمه قوربانی زمان وكه لامی خۆم و ڕەوشتی درۆ كردنم

من وابه تیری ئه نزاری تۆ وا سورە سه راپای جه سته م خۆت ئه بینی
كه پێشم ئه ڵێی بۆچی ئه ڕوانی له من منیش ئه ڵێم كه ی ئه وە منم

Freitag, 2. November 2007

ووڵاتێك له نێوان به ڵێ ونه خێر




ووڵاتێك له نێوان به ڵێ ونه خێر



من له باوەش تارومه ینه تا دائه ڕووخێم و په شۆكاوئه توێمه وە
دواهه مین تیشكی خۆرەتاوی پایزم ،كه ئاوابووم قه ت ناێمه وه

ڕۆژێ تێ نه گه یشتم كه چی یه مه یلت ،پێت خۆشه بمرم یاخونه
یاحه زئه كه ی به بۆنی ناو سینه ت وەكو چرۆ دوبارەبكرێمه وە

له یه كه م به شه ری ئه م خاكه وە ئه پرسم ووڵاتێك هه یه له م شێوە
له مابێنی به ڵی ونه خێردەرگایه كی داخراوهه بێ و به من نه كرێته وە

چه ند سه مه رە خانم عه شقی ئاوا،ماڵ ئاوا ،به عه سته م نا‌یه دەنگت
كه من له تاوت ‌حاڵم كۆ‌یله ی ژێر دەستی ڕەقیبه له ئازارا ئه خولێمه وە

شێت به شێتی خۆیه وە كه ئه م بینێ پێم ئه ڵێ هه ی له وشێته كه شێته
پێی وایه ووڵاتی له م جۆرە پێكه نینێكی جوانه ودووبارە ئه گه ڕێته وە

جه نجاڵی ئه فسانه م پێش جاولێك نانم بێ سنوورە له تاو بێ ووڵاتیم
كه وامن نازانم تۆووڵاتمی یاخود من هه ربه بێ ووڵاتی ئه مێنمه وه

ئازیزم بڵێ ئا یاخودنه،هێندەی تاڵی موویه ك باریكه ئێستا قه رارم
گه ردڵت بۆمن لێ ئه دا بابزانم تاكو ئه شعاری حه نینت بۆ بهۆنمه وە

عاشقم پێت به چاوت به ڕووخسارت به هه مووخاڵێكی جاكوخراپت
من كه وەك مافی غوڵامێك براوم ،هه ربه تۆ جارێكێ دی ئه درێمه وە

بڵێ پێم خۆشم ئه وێی بۆدانه ڕۆژێ بۆدانه ساتێ بۆ دانه جاوتروكانێ
من كه سێ نیم بڵێ عه شقی بێ كۆتازەرورە تاكودوامردن بژێمه وە

بڵێ قوربان كام ووڵاتیان ووڵاتی تۆیه ووڵاتی به ڵێ یاخود نه خێر
من چاوەڕێم تائه وتاڵی ئارامه ش ئه پچڕێ و گرێی لێوانت ئه رێته وە