Sonntag, 10. Juni 2007

هیوابه ژین




ڕوون وڕۆشنات كرده وه ووڵاتی غه می تاری مه ستی ده روون
خه نده ی خۆره تاوله پرچی تۆیا سه ری هه ڵدا بۆمنی زه بون

كاتێ ئه ستێره كانی ئاسمانی تارم كزو بێ ده نگ ئه سووتان
چاوه ڕێ بوون بۆبا وه شێكی گه رمی پڕله نازو حه نون

كاتێ هاتی به سه رماڵی ڕماوو ڕیشی سپی پییاوێكی غه مبارا
هه رچی جارێ غه م ئه ی فه رموو به سه رما كون فیكون

ئاهت به به رما هێنایه وه وپیشانت دام كام گوڵه سوروو جوانه
نه جات كردم له مابه ینی چواردیواری پڕ خه وفی سجوون

ئمڕۆیه كه م ڕۆژی خه نده یه لێوئه ترسێ له ده نگی خه ندژ
نه خوازه ڵڵا له دوای خۆشی یه ك ڕۆژه بێته مه رگ و تیاچوون

كه چی خه نده هاته سه رلێوومه رگیش نه بوو شوێن و ئاساری
ئه وه ی ئه مڕۆشنه ی دێ به به رچاوماڕاستییه ونه ك ئه فسون

بۆنی جه سته وشنه ت ده نگی پێكه نین وئاوڕت له منی شیفته
ووشه ی ده می عاشقێكه كه ئه ی دركێنێ بۆیارهه ستی پاكی بێ زنون

گه ركاتی ته مه ن هێندە كورت بێ هێنده ی یه ك ماچی لێوی ئاڵی تۆ
هه ردرێژە بۆمن كه وامن دە گه م به ئاواتی ماچی لێوی سوری خاتون

كه دركانت هه ست ونه ستی پاراوت شكۆفه ی كرده وە گوڵی هه ڵوەراوم
ئه وبه هارەی چه ندله مێژ دیارنه مابووهاته وەبۆمنی بیماری مه حزون

كه وا تۆ كۆڵه كی ژین وهه وری سه رم و بارانی بێ شوماری حومرمی
بۆمنێكی عاشق و تالب به تۆ وبه چاوانی مه ستی وەك دڵۆپی ئاو ڕوون

خۆشم ئه وێ ی به قه د تۆزیاتر له تۆزۆرتر له تۆو گه وره تر له خۆم
زیاتر له ڕۆحی شه كروزۆرتر له ژینێكی بێ تۆی مات و بێ حه نون

من كه تا ماوم به كوردی و به ووردی به هه موو زمانێكی دیش ئه ڵێم
خۆزگه ئه ت بینی چۆن له دڵما بویته ڕابه ری شۆڕشی عه شقی جنون

كه تۆ ڕابه ری ئه م شۆڕشه ی كارت به سه ر گلێنه ی هه ردووچاوە
له عاست منێكی عاشق به ڕووی ئافرەتێكی زۆرجوانتر له گه ردوون

Keine Kommentare:

Kommentar veröffentlichen