Montag, 11. Juni 2007

دڵێكی بێ ووڵات-Ein Herz ohne Heimat





ئاخۆئێستا.
به كام كێوو دەشته وە گیرساوە ته وە دڵی من
ئاخۆئێستا
له ژێر لێزمه ی ته رزەی كام بارانا توابێته وە دڵی من
تۆبڵێ ی
ئێستا چ گڕكانێكی بێ دین سه رقاڵی پێنان له دڵم بێ
ئاخۆ بڵێ ی
چه ندین دڵداری ترچاویان لێك نه ناوە ته نها بۆ دڵی
بێ خاك وبێ ئاوو ووڵاته ئه م دڵه م سه رشێته نافامێ
تۆ بڵێ ی
له كام سووچی ئه م گه ردوونه دا ئێستا ڕۆق بوبێته وە دڵی من
بێ گه رم وگووڕی
كزەی باوەشی لێوو گوڵی ئه برۆ كه وان
من حاڵی نابم
كه بێ ووڵاتی یه یان له داخی تۆیه نایه ته یه ته وە دڵی من
ئه ی باعیسی
ماندوویی و شه كه تی ئه م دڵه بێ ماڵ و سوكنایم
بۆچی وات كرد
جارێكی دی خوێنی نه گیرسێته وە دڵی من
له به رچی بێ هه واڵه...مات و بێ دە نگه دڵی من
بۆچی نا یه ی
له گه ڵما بگه ڕێین و بیدۆزینه وە دڵی من
له م پانتا یی كه ونه دا هێندەی له پی دەستێ نی یه ووڵاتێ
تادڵی پێ خۆشبكات و هه ناسه ی پێ بێته وە دڵی من
بۆچی
بۆڵه و گرمه ی له باتی ناسكی دەنگت له خه وم ڕاكا
بۆچی
ئه بێ له ژێر ئاسمانێكی ته ڕا ڕۆژ كاته وە دڵی من
بۆ چی
چوار وەرزی ساڵم زەردەی خه زان بێت
بۆچی
هه رئه بێ له ژێر گه ڵای وەریوا بشاردرێته وە دڵی من
كافر نه بێ به حاڵم له داخی مه یلی ئه م دڵه بێ ووڵاته
دە پێم بڵێ
كه ینێ بۆناو سینه م ئه گه ڕێته وە دڵی من
خالق
گه واهی حاڵمه هه موو نمه بارانی ئه م دنیایه
ته ڕی كردووەو خوسانوێتییه وە دڵی من
هه موو هیوای ئه م دڵه م له باوەشنانی تاقه ووڵاتێكه
تاكو
جارێ له سه ر باوەشی ئه م دنیایه پشوداته وە دڵی من
نادەم له دەست
هیوا به قوربان ئه گه رچی •ڵیش په رێشانه
ئزانم
له داخی بێ كوردوستانیه مه ی تاڵ ئه خواته وە دڵی من
ئه گه رچی چوار زووحاکی تینو به خوێنی ئه م دڵه ی من هه نه
كه چی هه ر كۆڵ نادات
وەك په پووله له بۆ ئه و كوردوستانه ئه خولێته وە دڵی من
له ئاكامی سه بری ئه یوبی ئه م سه ردەمه ی حاڵی دڵم
بێ ووچانی هه وڵی دڵم ئاڵای كوردم هه ڵئه كاته وە دڵی من
مردن له به ردەركی ماڵی دوژمنانم چاڵی لێ داوە
یاخوا
ئه وەی به سه ر دڵی منا هاتبه سه ر دڵی ئێوەش بێته وە وە •ڵی من
ئه وەی جارێ له م دڵه م كه وێ كه كوردوستانه هه میشه
بای نزولی لێ داو هه ڵنه سێته وە له ئاهی دڵی من
دنیا سورو سپی و سه وزو ڕۆشنا یی خۆرە تاوە
ناویشم كوردوستانه و به بێ تۆگوڵیش بێ ناشنێته وب دڵی من
له سه ری سنورت تا ئه وسه ری ماڵی دڵمه و هه ر ئه مه وێ
دوژمنیش
شوێنی گۆڕەو به تۆش شاد ئه بێته وە دڵی من

Keine Kommentare:

Kommentar veröffentlichen