Samstag, 23. Juni 2007

زۆردەمێكه






زۆردەمێكه
كه ئه ت بینم حه زئه كه م ڕۆمانی ئه وینی چه ند ساڵه مت بۆ بخوێنمه وە
زۆردەمێكه
له عه زرەت ،بۆنی خۆشی باڵات منی شیفته وەكو په روانه ئه خولێمه وه
زۆردەمێكه
غیرەت ئه دەم به خۆم كاتێ كه ئه ت بینم ،به سه ردڵما هاتو چۆ ئه كه ی
بڵێم هه ست ناكه ی كه ئه ت بینم ،گوڵێكی ماندووم له خۆشیت ئه شنێمه وە
زۆردەمێكه
شیعرەكانم مه هدومی دەستی بێ كه لامین،مردووی ژێر لافاوی فرمێسكن
زۆردەمێكه
ئه ترسم كه دركانم كه لامم برۆم لێبێنیته وە یه ك وبڵێی بڕۆومه یه رەوه
ژۆردەمێكه
سیفاتی ترسنۆكم هه یه ،بێ دەنگی له حزووری جوانییا خۆی جوانی یه
زۆردەمێكه
مه قسه دم عه شقی تۆیه ،به ڵام نازانم چۆن ئه شعارت بۆ بهۆنمه وه
زۆردەمێكه
واتامن پێش هه موو كه لامێ زمانم به حروفی ناسكی ناوی تۆ پژا قوربان
فیداته سه روماڵ و گیان،گه ربدەی ڕێگه م بۆساتێ له باوەشتا بتوێمه وه
زۆردەمێكه
خه ریكی ڕاگرتنی ئه وساتانه م كه ڕووخسارتی تیا به دی ئه كه م
تاكو تێربڕوانم له جوانیت ،شه وبه خه یاڵی تووەڕۆژ بكه مه وه

Keine Kommentare:

Kommentar veröffentlichen