
ووشه كانم
دەمی پڕله كه لامم شه پۆلی دێ ،ووشه كان له خۆشیداڕائه كه ن
پاڵه په ستۆی قه رەباڵغییانه تاكو له دەم دەرچن باوەشت پیابكه ن
ئه م حه زئه كا زووترله وی تر بئته دەر ئه وی دیش هه روەها
ئه وئه ڵێ من پڕله به هام ئه وئه ڵێ ناخێر ئه وبێ به هاومن پڕبه ها
ووشه كان پێكهاتوون له دڵی من له خوێنم له سۆزم له عومومی گیانم
شوماری ووشه كانی سه رلێوم زیاترن له شوماری ئه ستێرەی شه وانم
هه رووشه یه هه وڵێتی ووڵاتی دەمم به رەوتۆ بۆلای تۆ به جێبهێڵن
هه ریه كیان به دوای جوانترین وناسكترین مانای ئه م دنیایه دا وێڵن
یه كێ ئه ڵێ من خۆشم ئه وێ ی یه كێكیش ئه ڵێ نه خێر ئه من زیاتر
یه كێك ئه ڵێ من زیاترله وی تر به ڕووما دیارە له جوان جوانتر
منیش زیاترله ووشه كانم غه رقی تۆم و بۆ تاقه نیگایه كت ئاورئه گرم
دارێكی ڕووتم مایل به ڕووتم خۆم داری خورمام كه چی هه نارئه گرم
ووشه كانیشم له لایه ك منیس له لایه ك ،هێندە مه جنونم تاكودیارەله ڕووم
گه رچی ساردی زستانه به ڵام منی ڕووت كه ووشه كانم ڕائه كه ن له دووم
مه حاڵه داخستنی دەم وجینایه تكاری ووشه كانم ،قوربان له پێناوی چییا
خۆ ئه گه ر دەمیش داخه م مه یلی دڵ بێ كۆتاییه هه تاكو ڕۆژی قییا
من به دەست بێ شوماری ووشه وجوانیته وە ته عزێبارێكی نا ئاهه نگكه رانم
ئاسمانێكی بێ ساماڵی تارو دواهه مین تیشكی زەردی دەمه و ئێوارانم
بێ كۆتایین ووشه كانم نه یه كن نه دوون نه سه دان نه هه زاران نه كۆتاییه ك
هه كه لامه و له دەم دەرئه چێ ، بێ شومار دێن وئه چن یه له دوای یه ك
Keine Kommentare:
Kommentar veröffentlichen