Freitag, 3. August 2007

نامه یه ك بۆ ئازیز-Ein Brief für Liebling




نا مه یه ك بۆ ئازیز




له ووڵاتی دڵی عاشقێكی ڕووخاوەوە بۆ كه سئك كه نازانێ به عه شقم
له منێكه وە كه كه هه موو گیانم مه به سته وئازیزتێناگا له مه به ستم

چی بڵێم زیاتر له وەی كه ناوت نه قشی به ردە له سه ر دڵ و ڕۆحم
كه بێ تۆ زیندوی مردووە حاڵم،خه ڵكی قاقایانه ومنیش واپه ستم

زۆر حه زم بوو له حزووری چاوانتا به ناخی خاكا بچمه خوارئازیز
له باتی ئه شكه نجه دانی ئه و ووشانه ی له تاوت رقیانه له ده ستم

هیوای له سێدارەدراوم و حه زی له ئاگردا سووتاوم دانامركێ خودا
وەكو ووشه بم خوێنه وە په یمانی دڵت بدە دڵ و ڕۆح و مستم

هیوام نامه نه بوو به ڵكو دیدەت باوەشی نامه به شی هه ستم ناكات
پانتای ئاسمان كاغه زیش بێ هه ر هێشتا كه مه بۆنوسینی قه ستم

خۆشم ئه وێی،بیگرە له دڵ ما‌هی گریانم وا لافاوی گرتووە له چاوانم
گه ر باشترین شاعیریش بم هه ر بێ واتایه هه موو شیعروهه ڵبه ستم

من وام ئه زانی مرۆڤ خاوەنی فرمێسكه نه ک فرمێسك خاوەنی مرۆڤ
دڵنیام ناكه ی له وەی بزانم كه من كه سێكم خۆشه ویستم یا »ڕبه دڵتم

نامه كه م ناخی هه مووی فرمێسكی ته ڕوو ووشكه هه رهه ناسه ی ساردە
بیركه وە له حاڵم تێبگه هه رله خۆڕانی یه گڕیانی زۆروفرمێسكی خه ستم

خۆشم ئه وێی گه ربم ته كێنی گه ربم وەرێنی گه ر دڵم وەك شوشه بشكێنی
گه ر عه شقت قه بری دواڕۆژیشم بێ ،من هه ر عاشق به چاووڕووتم

بگرەنامه م بخوێنه وە نیگام بخوێنه وە ئه م هه موو عه شقه كه من هه مه
بۆتۆ تازیاتر بزانی كه من خۆشترین و ناسكترین عه تری بۆنی سینه تم

له كۆتایدا ئه ڵێم كاتێ ئه م نامه ت خوێندەوە برۆت مه یه نه وەیه ك
خه ندە بگرە باهیچ نه بێ ووشه كانم خۆشحاڵ بن نه ک وەك دڵی په ستم

خۆشه ویستی كۆڵنه دەرت...ئێستاو بێ كۆتا....هیواخوزی عه شقت,

بابانی

Keine Kommentare: