Freitag, 19. Oktober 2007

خاكی وەته ن-Meine Heimat




خاكی وەته ن




خاكی وەته ن خۆش نابم له بسته خاكێكت هه رئه یسێنم له دوژمن
گه رته مه ن بێ تۆ ڕێڕەوبگرێ به بێ سێبه ری ئاڵات بۆچیمه من

نه كو دوژمن ،نه ك ڕەقیب تاقه پیتێكی ناویشتی پێ داگیر ناكرێ
تاكو تاقه كوردێ مابێ كوردستان هه ركوردستانه و قه ت نامرێ

كه من كوردم زوبانم كوردی یه و ناوم كوردی یه و كوردوستانیمه
نه فارسم نه عه رەب نه توركێك وەكۆیله ی دەستی بێگانه نیمه

نه داوای ماف و،ووڵاتی خه ڵكی ئه كه م نه ئاواته خوازی شه ڕم
له ئاشتی دا دولبه ری شپی باڵدار له جه نگیشدا كڵپه وتینی گڕم

من كه په یمانم داوە یان به تۆوە ژیان ،یاخود به بێ تۆنامه وێ ژین
ئه وكه سه ی دوژمن به تۆیه جاهیله ونه فامه و نه دنیای هه یه ونه دین

خاكی ووڵات قوربانتم ئه من زویرمه به هه ر خۆشه ویستی به خوائه مما
حه تتا جوانترین ئافرەتی دونیا حه سودە پێت و ئارامێ له به ر نه ما

كوردوستانه كه م خاكی خۆم وباوباپیرانم تاكو یه ك تنۆك خوێنم تێدامابێ
دوژمنی ڕێویت هه رناحه زئه مێنێ و قه ت به خه ونی گڵاوی شادنابێ

من كه مه ردم بۆیه چونكه كوردم ،بۆێ نامه وێ خوێنێ كه س بڕێژم
من له باتی خوێنی سووری مرڤ گوڵی سووری ناسك له خاكا ئه نێژم

ئه ی وەته ن هێزی دوژمن گه رزلیش بێ ناتوانێ پێ به سه ربه ردێكتابنێ
یان ئه وەتا پێبه سه رڕۆحی خۆی دائه نێ یان به سه ر خوێنی خۆی دا ئه نێ



بژی كوردو كوردوستان

Donnerstag, 11. Oktober 2007

ووشه كانم




ووشه كانم



دەمی پڕله كه لامم شه پۆلی دێ ،وو‌شه كان له خۆشیداڕائه كه ن
پاڵه په ستۆی قه رەباڵغییانه تاكو له دەم دەرچن باوەشت پیابكه ن

ئه م حه زئه كا زووترله وی تر بئته دەر ئه وی دیش هه روەها
ئه وئه ڵێ من پڕله به هام ئه وئه ڵێ ناخێر ئه وبێ به هاومن پڕبه ها

ووشه كان پێكهاتوون له دڵی من له خوێنم له سۆزم له عومومی گیانم
شوماری ووشه كانی سه رلێوم زیاترن له شوماری ئه ستێرەی شه وانم

هه رووشه یه هه وڵێتی ووڵاتی دەمم به رەوتۆ بۆلای تۆ به جێبهێڵن
هه ریه كیان به دوای جوانترین وناسكترین مانای ئه م دنیایه دا وێڵن

یه كێ ئه ڵێ من خۆشم ئه وێ ی یه كێكیش ئه ڵێ نه خێر ئه من زیاتر
یه كێك ئه ڵێ من زیاترله وی تر به ڕووما دیارە له جوان جوانتر

منیش زیاترله ووشه كانم غه رقی تۆم و بۆ تاقه نیگایه كت ئاورئه گرم
دارێكی ڕووتم مایل به ڕووتم خۆم داری خورمام كه چی هه نارئه گرم

ووشه كانیشم له لایه ك منیس له لایه ك ،هێندە مه جنونم تاكودیارەله ڕووم
گه رچی ساردی زستانه به ڵام منی ڕووت كه ووشه كانم ڕائه كه ن له دووم

مه حاڵه داخستنی دەم وجینایه تكاری ووشه كانم ،قوربان له پێناوی چییا
خۆ ئه گه ر دەمیش داخه م مه یلی دڵ بێ كۆتاییه هه تاكو ڕۆژی قییا

من به دەست بێ شوماری ووشه وجوانیته وە ته عزێبارێكی نا ئاهه نگكه رانم
ئاسمانێكی بێ ساماڵی تارو دواهه مین تیشكی زەردی دەمه و ئێوارانم

بێ كۆتایین ووشه كانم نه یه كن نه دوون نه سه دان نه هه زاران نه كۆتاییه ك
هه كه لامه و له دەم دەرئه چێ ، بێ شومار دێن وئه چن یه له دوای یه ك

Freitag, 5. Oktober 2007

بۆچێ بابانی


بۆچی بابانی



دولبه ر جارێ بپرسه بۆچی بابانی حاڵی حاڵی شین و فو‌‌غانه
بۆچی بابانی نرخی ژین و نمه ی بارانی ئاسمانی له كن هه رزانه

بۆچی هه ناسه ی بۆنی سوتانی لێ دێ و دڵی چێ دی لێ نادات
بۆچی خه ندەی سه رلێوی به هاری له لا ئه شكه نجه و موعانه

گوڵی له لا دڕكه و دڕكیشی له لا گوڵ ،سه مه رە كاری ئاوایی
به دەست عه شقی تۆوە دێوانه ئاسا حاڵی سه خت و په رێشانه

جارێ تاقه جارێ بپرسه،خۆ ئاسمان ناڕوخێ به سه رخاكا قوربان
كه نه ك هه ر دڵی به ڵكوحه تتا هه مووژینی له بۆت قوربانه

بپرسه بۆ له به رچی كه ئه م بینێ له خۆشییا چاوەكانی ئه كرێنه وە
بۆچی له عه زرەتم ووڵاتی عومری هه ریه ك پارچه بیابانه

نه شنه ی دێ نه بارانی هه یه نه دارێك هه یه له پاڵیدا بحه سێته وە
بۆچی بنی قوڵی دەریای چاوەكانی بێ دوڕڕویاقوت و مه رجانه

پرسیارەكان زۆرن و بابانیش خۆهه ریه كێك چی یه ئه م هه موو بۆیه
یابابانی خۆی له لازۆرە یا دێوانه یه یا ژینی ته نها خه ون وئه فسانه