Sonntag, 20. April 2008

ئاوا عاشقتم







گوڵ چی یه بێ نمه ی باران و بۆنی به هار،نه بۆنی هه یه و نه ڕەنگی سورە
جا گه رگوڵێ حوسن وجه مالی نه بێ كێ دڵی له بۆی وەك شێتی مه عزوورە

نه به میسلی تۆ بێ خۆرەتاو بێ نمه ی باران وبه هاریش هه رخاوەن شكۆفه ی
كام جوانی كام گوڵ كام موژگان هه یه له م كه ونه ڕیسواو خه جاڵی نه كه ی

كه لامی جوانی كاتێ هاته دنیا كه تۆ هاتی كه تۆ له باتی خۆروماهی شه وهاتی
كا تێ نمه كانی باران له سه رڕووخساری من ئه یان نووسی به خێرهاتی

من كه له دیارت واقم ووڕماوە و له باتی ئیلاه سووجدە بۆ تۆ وبۆ عه شقت ئه به م
له باتی جارێك و دووجار خۆ م و هه ناسه م و ئه م دڵه مت هه زارجار قوربان ئه كه م

بۆچی باشه دڵێك گه رنه سوتێ وەك مۆم له بۆت بۆچی باشه دڵێك تۆی نه بیته حاكم
من كه به وئه ندازە شێتی تۆم ،ئه زانم كه شێتێكی ژیرو عاشقێكی گه لێ چاكم

بێ بنۆڕە منێك زیاترله ترپه ی دڵ بیرم له لاته كاتێ ماچت ئه كه م كاتێ له باوەشمی
له وڕۆژەوەی زانیومه تۆهه ی ،خۆشترین و ناسكترین و جوانترین ووشه ی دەممی

كاتێ ناوت دێنم موچوڕكه ی دێ گشت گیانم ،كاتێ دەنگت دێ بۆنی به هار ئه گرم
شاعیری حوسن وعه شق و چه مالی تۆمه من پێم خۆشه له تاوت له ناو ووشه دا بمرم

ووشه كام وشه توانای هه ڵگری ئه وینی تۆی هه یه كام ووشه پڕاوپڕی عه شقته
كام زەمین هه یه حه زنه كات بسوڕێ به دەووری تۆیا به قوربان وەك منی شیفته

من بۆت پردی نێوان جه ننه ت و عه شقی باكم بێ بڕۆ به سه رما با بدینم باڵات
با دڵی خۆم و ڕووحی خۆم و هه ناسه ی خۆم و ئه دنیایه ت كه م به خه ڵات

خوشم ئه وێیت قوڵتر له قوڵترین ئۆقیانوسی ئه م گه ردوونه زیاتروزۆرترله زیا
هه ر خوشم ئه وێی له م دنیاو له و د‌نیاو هه تا ما وم و هه تاكو ڕۆزی قییا

خۆشم ئه وێیت خۆشه ویستیشم له بۆت سوڕانی زەوی له چاورتێكانێكدا ڕائه گرێ
به شێوازێ خۆشم ئه وێی گه ر دڵ بۆتۆ نه بێ پێم باشه بسوتێ و یه كجار بمرێ

Mittwoch, 2. April 2008

من وتۆ


من وتۆ



من و تۆ ڕەگی گوڵێكین گوڵیش ئه گرین و ‌هه ڵیش ئه وەرین
من وتۆشه وێكین نه ك بۆشه وبه ڵكو بۆ باوەشی یه كدی ئه گرین

من وتۆ یه ك ڕۆحی ناودووجه سته ین بێ یه ك ژین مه حاڵه
من وتۆ نه ك ته نها شێتی یه كین به ڵكو بێ یه ك ساتی دەجار ئه مرین

من وتۆدووعاشقین به ڵام خاوەنی یه ك عه شقین هه ربۆعه شقێ ئه ژین
خوڕەی بارانی چاوانی منوتۆزۆرترە له نمه ی باران كاتێ ئه گرین

من وتۆمۆمێكین من ئه سوتێم و تۆش ئه توێیته وە له تارییا كاتی بێ یه كی
كاتێ بێ یه له زووری ته نهایدا وەك په پوله ی كوێر به باڵ ئه فڕین

من وتۆخه ندەی سه رلێوی تۆین كاتێ دوای ماچ ئه نۆڕیته هه ردووچاوم
من تۆڕەنگی گوڵێك وبۆنی گوڵێك وشنه ی هێمنی دەمی به هارێكین

من وتۆعاسمانێكین تۆ شین ومن ڕەش ،تۆساماڵ وبێ هه ورمن ته ڕوباراناوی
به ڵام وەرزی گریانمان یه كێكه كاتێ دوورین له یه ك وبۆیه كدی ئه گرین

من وتۆ پێنوسێكین پۆنووسینی كه لامێ به سووری حیبری خوێنمان ئه نووسین
كه لامی خۆشه ویستی چونكه ئێمه هه رپۆعه شقێكیش ئه ژین و ئه مرین

من وتۆشمشاڵێكین تۆهه ناسه و منیش زووڵاڵ،تۆ موچوڕكه ومنیش سۆز
گوێی گوێگرفه رق ناكات له به رچاووله ناوگوێدا هه ردووكمان هه رسۆزێكین

من وتۆمن و تۆین تۆمنی منیش تۆ ،تۆبۆمن ئه گری ومنیش بۆتۆ ئه گریم
عه شقمان نه قشی سه ربه ردێكه نامرێ گه ر ڕۆژی دابێ كه هه ردوو بمرین

من وتۆئه تابلۆی عه شقه ین كه تاكو ئێستا نه كێشراوە به دەستی هیچ كه سێ
ئێمه جوانترین گۆرانین كه تاكو ئێستا به دەمی هیچ كه سێ نه گووتراوین

من وتۆ ئه وماچه ین كه لێوته ڕئه كات ئه ولێوەی شكۆفه ئاسا سووره
گه رماچیش نه بێ وبۆ یه كیش نه بین من و تۆ له سه رئه م عه شقه هه رسوورین




من وتۆ