Freitag, 19. Oktober 2007

خاكی وەته ن-Meine Heimat




خاكی وەته ن




خاكی وەته ن خۆش نابم له بسته خاكێكت هه رئه یسێنم له دوژمن
گه رته مه ن بێ تۆ ڕێڕەوبگرێ به بێ سێبه ری ئاڵات بۆچیمه من

نه كو دوژمن ،نه ك ڕەقیب تاقه پیتێكی ناویشتی پێ داگیر ناكرێ
تاكو تاقه كوردێ مابێ كوردستان هه ركوردستانه و قه ت نامرێ

كه من كوردم زوبانم كوردی یه و ناوم كوردی یه و كوردوستانیمه
نه فارسم نه عه رەب نه توركێك وەكۆیله ی دەستی بێگانه نیمه

نه داوای ماف و،ووڵاتی خه ڵكی ئه كه م نه ئاواته خوازی شه ڕم
له ئاشتی دا دولبه ری شپی باڵدار له جه نگیشدا كڵپه وتینی گڕم

من كه په یمانم داوە یان به تۆوە ژیان ،یاخود به بێ تۆنامه وێ ژین
ئه وكه سه ی دوژمن به تۆیه جاهیله ونه فامه و نه دنیای هه یه ونه دین

خاكی ووڵات قوربانتم ئه من زویرمه به هه ر خۆشه ویستی به خوائه مما
حه تتا جوانترین ئافرەتی دونیا حه سودە پێت و ئارامێ له به ر نه ما

كوردوستانه كه م خاكی خۆم وباوباپیرانم تاكو یه ك تنۆك خوێنم تێدامابێ
دوژمنی ڕێویت هه رناحه زئه مێنێ و قه ت به خه ونی گڵاوی شادنابێ

من كه مه ردم بۆیه چونكه كوردم ،بۆێ نامه وێ خوێنێ كه س بڕێژم
من له باتی خوێنی سووری مرڤ گوڵی سووری ناسك له خاكا ئه نێژم

ئه ی وەته ن هێزی دوژمن گه رزلیش بێ ناتوانێ پێ به سه ربه ردێكتابنێ
یان ئه وەتا پێبه سه رڕۆحی خۆی دائه نێ یان به سه ر خوێنی خۆی دا ئه نێ



بژی كوردو كوردوستان

Keine Kommentare: