Samstag, 9. Juni 2007

پێم بڵێ




بیدركێنه سڕی ئه ودڵه ت،خۆمن هه موو دڵم سڕوناوی تۆیه
ئه م دڵه م، له ناخی خۆشما بێ ووڵاته ، ته نیایه و نامۆیه

كاتێ ئه تبینم ،ئه له رزن هه ردووئه ژنۆم به هێزی جوانی چاوت
قوڵپ ئه دات خوێنی جه سته م به تیشكی خۆری پرچی خاووت

ڕۆحم زویره له جه سته م،جه سته شم ووڵاتێكی وێران و ڕووخاوه
خه نده ش ،مه لێكی شیرینه ، له تاوت ئه ویشم به جاری لێ تۆراوه

كه تۆ پێم ناڵێی سڕی دڵت، لێم ئه دا به رقی خه م تاریك ئه بێ ژینم
سه رمایه ناوڕاسی هاوین له بۆمن گه ر ڕۆژێ جارێ من تۆ نه بینم

بڵێ پێم ،له تاوت ماچێكی ووشكی بێ تامم ،عاشقێكی شێتم تێ ناگه م
گه رچی كه مێك لێم دووری كه چی ڕێگه م سه خته هه ر پێت ناگه م

خۆشی ناوت وڕووناهی ڕووخسارت به یانی پێم ئه ڵێن له خه و ڕابه
عاشق كوانێ خه وی، كه دڵ ماڵێكی كۆنه و سه راپای غه م و غورابه

بڵێ پێم، واتاڵی ڕه ش له سه رما نه ما،كه ئێستا تافی گه رمی لاویمه
دڵێ گه ر بۆتۆ نه بێ وتۆی خۆش نه وێ نه مانی باشه ، بۆچیمه

بڵێ پێم ، گه ر عه شقه یاخود ڕق،هه موو ووشه ی ده می تۆ شیرینه
گه ر ماچه ،گه ر باوه شه ، گه رخه مێكی ره شه یا فرمێسكی حه زینه

ئه ستێره كانیش ئه گرین،كاتێ ئه بینن چۆن له تاوت زه ردو لاوازم
هه موو عاشقان ئه گرین له حه زینی كه لامی ، ئه شعارو ئاوازم

بڵێ پێم،ساڵ یا مانگ یا ڕۆژ یا كات و یا چركه بۆت بگریم وبسوتێم
یاوه كو مناڵ ،یاوه كو شێت ڵه گه ڵ خه ی خۆم و سڕی تۆیا بدوێم

بابانی،قوربانی لافاوی شه رابی سووری ئه لێوانه ته گه رچی نایدركێنی
فرمێسكم گه ڵایه كی وه ریوه له لات ،به لایا ئه ڕۆی نای دووێنی

گه رووتت سڕی دڵت ، جوان ئه بمه وه ، وه ك گوڵی سوری گۆنات
ئه بمه شه پۆلێكی ده ریا و به خۆشیه وه ماچ ئه كه م هه ردووپات

Keine Kommentare: