Freitag, 22. Juni 2007

له دووت





به دبه ختیه یان سیاچارەی یاڕەمیدە ژیانت خاڵۆ
كه واژینت دۆزەخه،نه ك به دەستی من به ڵكو به دەستی تۆ

سیا به ختی ئه م ڕۆژوشه وەی عومرم وای لێهاتووە
تاكو له نێو خاكی ووڵاتی دڵی خۆشما پێم ئه ڵێن نامۆ

كه واتۆزمانت وەكو مار ئه دابه سه ری ڕۆحمه وه
پێم ناڵێی بۆچی واكه ی،چی یه حه زت كوانێ هۆ

شنه یان دێ چاوانت ، كاتێ مه یلی بیماریمت هه یه
كاتێكیش مه یلت نه ما،پێم ئه ڵێی هه ستا توخوا بڕۆ

چ سڕێكه كه وا نایدركێنی ،ئه سبابی كارو ئه عمالت
كه ئه م بینی ،ئه ڵێی ئه مه زەهرە فه رموو بیخۆ

عه داله ت نی یه كه ئه شكێنی دڵی مات و حه یرانم
كه وادەم كه ی به تیری تیژی ئه نزات شه هیدی نامۆ

ئیترنه ماڕۆژت تاكو ببیه به ردی ئه لحه دی سه رڕوم
به دیدارت دەهری ئه بم ئاساییه منیش بلێم بڕۆ لاچۆ

پرسیارم نه ما تاكوپێت بڵێم تۆی سه به بكاری ئاخ وداخم
یاخودبڵێم ، ئه وەیان ئه ونی یه ده ردی دڵم ئاخۆ

به میسلی جوانی ڕەنگ و ڕووخساری یارت ناشوبهێنم
ئه به د نات كه م به سیمای حوسنی جه مالی گوڵه شه وبۆ

ئیتاعه تی بتی جه سته ی تۆ به منی دێ دین و ئیمان ناكرێ
ئافه رینیش نی یه خۆم به دەستی خۆم بكه م داماو ڕەنجه ڕۆ

ئێستاش كه وەك چێرۆكێكی بێتام یادت نه ماوە به سه رچووی
حه وت به ردی دواشت به دەستی خۆم هه ڵئه دەم هێمن له سه رخۆ

تاكو نه ك ته نها دیدارت ،به ڵكو سێبه ریشت نه بینمه وە دووبارە
بابانیش نه جاتی بێ له ده ستی زاڵمێكی دڵ ڕه قی وه كو تۆ

Keine Kommentare: